بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەید حەسەن نەسرۆڵا لە میانەی قسەکانی خۆی لە ڕێوڕەسمی عاشورا وتی: من لە ساڵی ۱۹۹۲وە لەم ڕۆژە گرنگە قسە بۆ ئێوە دەکەم و تاکوو ئێستەش بە بەرەکتی ئەم شۆڕشە ئێمە بەهێزتر بووین.
ئەو زیادی کرد: لەوەتەی من لە لوبنان لە دایک بووم ڕێوڕەسمی ئیمام حسەین بە پیرۆزی بەڕوە چووە و زیاتر و زیاتر پەرەی سەندووە. گەورەترین سەرکەوتنی ئێمە بە سەر شمشێری ئەمریکا، ڕژیمی زایۆنی و تیرۆریستەکان بووە.
نەسرۆڵا هۆشداری بە ئیسڕائیل دا: ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردن و ئازاد کردنی خەڵکی فەلەستین و لەبەرانبەر ڕێککەوتنی سەدە دەوەستین و مل بەم ستەمکارییە نادەین.
سەرۆکی حزبۆڵا وتی: یەکێکی دیکە لە بابەتە گرنگەکانی ئەمڕۆ کە ئێمە لێی ناگەڕین کوشتاری خەڵکی یەمەن بە دەستی هاوپەیمانی سعوودی و ئەمریکایی لە سەر هەموو مرۆڤێکی بەشەرەفە لەبەرانبار ئەم جەنایەتە بێ دەنگ نەبن. هەروەها ئێمە لە جەنایەتی بەحرەینیش لە حەقی خەڵکی ئەم وڵاتە بێ دەنگ نابین و ئەمڕۆ هەزاران زانا و لاوی ئەم وڵاتە لە زیندانەکانی بەحرەین دان.
ئەو سەبارەت بە ئێران وتی: ئەرکی ئێمەیە و واجبە لە سەرمان کە بە تەواوی هێزمانەوە بەرگری لە ئێران بکەین و لە پشتی ئەم وڵاتە بوەستین. بە تایبەت کە ئەمڕۆ ئەمریکا ئێرانی گەماڕۆی تووندی ئابووری داوە. ئێژە هەروەها هۆشدار بە ڕژیمی زایۆنی دەدیەن لەبیری هێرش کردن و شەڕ لە دژی لوبنان نەبێت چۆن زەربی خراپی لێدەدەین.
سەید حەسەن نەسرۆڵا وتی: ئەمڕۆ دوو گۆڕانکاری گرنگ هاتووەتە ئاراوە یەکەم ئێمە مووشەکی زۆر بەهێز و دەقێقمان هەیە کە هەرچی خەاڵە بە وردی دەپێکێت. دووهەم چی دیکە سەربازەکانی ئیسڕائیل وەک ڕابردوو ناوێرن شەڕ بکەن و ئیسڕائیل لەناو خۆیدا تێکشکاوە. دوژمن دەزانێت گۆڕانکاری گەورە ساز بووە و ناوێرێت وەک ڕابردوو هێرش بکات.
Your Comment